بڕیارەکانی بەعس کۆتایی هات

“زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم زەوی بۆ جوتیارانی کورد دەگەڕێتەوە”

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئەوکاتی شۆڕشی بەعسی هەڵوەشاوەی پەسەندکرد.

ئەو، پەسەند کردنە وادەکات، زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی جوتیارانی کورد بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکانیان، کەلای هاوردە عەرەبەکان داگیر کراون، یان بە بڕیاری ئیداری و خۆجێی پێیان دراوە.

پەڕلەمانتار، کاروان یاروەیس، بە 964ی وت، ئەوە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ هەموو جووتیارانی زوڵم لێکراوی کورد لە کەرکوک، خانەقین، دوزخورماتوو، مەندەڵی و دەشتی نەینەوا.

ئەو پەڕلەمانتارە دەڵێ، بڕیارەکە بە جۆرێکە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم زەوی دەگەڕێتەوە بۆ جوتیارانی کورد.

بەشێکی زۆری ئەو زەوییانەی داگیر کراون، دەکەونە چوارچێوەی سنوری مادەی 140ی دەستوور، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، وەک ناوچەی جێ ناکۆک ماوەتەوە.

پێشتر خوێندنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (1018)ی ساڵی 1982 و (554)ی ساڵی 1983ی سەردەمی بەعس، لە پەرلەمان کرابوو، ئەمڕۆ سێشەممە 21.1.2025 پەسەندکرا.

ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ سوپای عێراق: کێشە بۆ جوتیارانی...

ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ سوپای عێراق: کێشە بۆ جوتیارانی کورد دروست مەکەن