شۆفێران ئاگاداربن

رێگەى پیرمام – شەقڵاوە دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆى کارکردن لە نۆژەنکردنەوەى رێگەکە، رێگاى پیرمام – شەقڵاوە لە نزیک گوندى میراوە تا تونێلى ماوەران دادەخرێت.

وەک ئەوەى هاتوچۆى هەولێر بڵاوى کردووەتەوە، رێگاگە دوو بارە رێکدەخرێتەوە و نۆژەن دەکرێتەوە، بەو هۆیەوە رێگاى پیرمام بۆ شەقڵاوە هەردوو سایدەکەى لە نزیکگ گوندى میراوە تا تونێلى ماوەران دادەخرێت.

درێژایى داخستنى هەردوو سایدەکە 10 کیلۆمەترە و تا ئەو کاتەى نۆژەنکردنەوەکە تەواو دەکرێت، رێگاکە ناکرێتەوە.

داواش لە شۆفێران کراوە، رێگاى شەقڵاوە سۆرک وەک رێگەى جێگرەوە بەکاربهێنن.

دوو تونێلەکەى شەقڵاوە تەواو دەکرێن

دوو تونێلەکەى شەقڵاوە تەواو دەکرێن