تەور لە گەردنی دارستانەکانی سلێمانی تیژ دەکرێت

Social Media

میدیازان – دیسکی سلێمانی – پێشەوا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی هۆشداری لە بڕینی داری دارستانەکانی دەدات و لەمساڵیشدا نزیکەی ١٠٠ کەسیان بەو هۆیەوە دەستگیر کردووە.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی بە میدیازانی ڕاگەیاند: “بەهۆی داربڕینەوە ئەمساڵ تا ئێستا ٦١ کەسمان دەستگیر کردووە و ٣٣ کەسیشمان لەسەر بە خەڵوزکردنی دار دەستبەسەر کردووە.”

وتیشی: “داربڕینەکان زیاتر لە سنوورەکانی دەرەوەی شارە گەورەکانن بەتایبەت لادێکان، هۆکاری سەرەکیش دابەشنەکردنی نەوتە، چونکە دانیشتوانی لادێکان دارەکان دەبڕن و بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکاری دەهێنن.”