هەنگاوێکى گرینگینا

خوێندکارانى هەموو دنیا دەتوانن لە زانکۆى چەرموو بخوێنن

964+

وریا فەتاح

زانکۆى چەرموو لە هەنگاوێکى گرنگدا بەشدارى لە پڕۆسەى “لە عێراق بخوێنە” کردووە، بە وتەى سەرۆکى زانکۆکەش، لەمەودوا لە هەموو دنیاوە دەتوانن لە زانکۆى چەرموو بخوێنن.

د.هەڵەت رەشید، سەرۆکى زانکۆى چەرموو لە چەمچەماڵ بە 964ـى وت،”وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق رەزامەندی دەربری دەربارەی بەشداریکردنی زانکۆی چەرموو وەکو یەکەمین زانکۆ لە هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی لەعێراق بخوێنە، بەرنامەکە تایبەتە بەخوێندکارانی دەرەوەی عێراق کە ئارەزووی خوێندن دەکەن لە زانکۆکانی عێراق و سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی زانکۆیی دەگرێتەوە “.

وەک باسى دەکات، 59 زانکۆ بەشدارى پڕۆسەکەیان کردبوو، بەڵام بە زانکۆى چەرمووە بووە بە 60 زانکۆ.

“ئەم بەرنامەیە دەرفەتێکی باش دەبێت لەبەردەم خوێندکارانی کوردی رۆژهەڵات و باکور و رۆژئاوا کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن یان ناوچەکانی خۆیانن لە رێگەیی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە لەزانکۆی چەرموو درێژە بەخوێندن بدەن”، سەرۆکى زانکۆى چەرموو واى وت.

خوێندنەکە بۆ هەرسێ ئاستى، بەکالریۆس و ماستەر و دکتۆر دەبێت

وەک ئەوەى سەرۆکى زانکۆى چەرموو باسى دەکات، بەشداریکردن لەم پڕۆسەیە دەرفەتێکە بۆ بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکەیان، چونکە وەکخۆى دەڵێت لە هەموو دنیاوە دەتوانن لە زانکۆى چەرموو بخوێنن.

زانکۆى چەرموو دانپێدانانى بۆ دەرکرا

زانکۆى چەرموو دانپێدانانى بۆ دەرکرا