زینى وەرتێ
بەفر دەبارێت و بە سەماوەرى دار چای لێدەنێن
964+
ئاکام غەفور-سۆران
بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر لە زینى وەرتێ ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە، هەرچەندە تیمەکانى شارەوانى ناوەناوە بەفرەکە رادەماڵن، بەڵام بارین بەردەوامە.
چەند هاوڵاتییەکى سنوورى سۆران لە لۆفەکانى زینى وەرتێ و لە کەشى بەفرباریندا، سەماوەرى داریان هەڵکردووە و چاى دەخۆنەوە.
وەک باسى دەکەن، چاخواردنەوە لەو جەوەدا، تامێکى دیکەى هەیە.
لە ئێستادا، جگە لە ئۆتۆمبێلى دەبل ئەکسل یان ئەو ئۆتۆمبیلە بەرزانەى زنجیریان بەستووە، ناتوانن لە رێگەکەوە هاتوچۆ بکەن.
پێشتریش شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە 964ـى وتبوو، باشترە شۆفێران لەوێوە هاتوچۆ نەکەن، چونکە توشى ئاستەنگى دەبن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح