دەرهێنانى مۆڵەتى شۆفێرى نێودەوڵەتى و رێنماییەکانى
مەرجەکان چین؟
بە نیو کاتژمێر مۆڵەتى شۆفێرى نێودەوڵەتى دەربهێنە
964+
وریا فەتاح
هاتووچۆى هەرێم، وێراى بڵاوکردنەوەى مەرج و رێنماییەکانى دەرهێنانى مۆڵەتى شۆفێرى نێودەوڵەتى، دەشڵێت: بەنیو کاتژمێر وەرى دەگریتەوە.
وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى هاتوچۆى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردووەتەوە، هەر کەسێک خوازیارى دەرهێنانى مۆڵەتى شۆفێری نێودەوڵەتییە، ئەوا پێویستە سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ بکات، لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
وەک باسى دەکات، پێداویستییەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بریتین لە:
١ـ مۆڵەتی شۆفێری رەسەن کارا بێت (بەسەر نەچووبێت).
٢ـ پاسپۆرت رەسەن کارا بێت (بەسەر نەچووبێت).
٣ـ دوو وێنەی رەنگاو ڕەنگ.
ـ سەبارەت بە بڕی تێچوو و ماوەی کارا بوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی، هاتوچۆى هەرێم رووتى کردووەتەوە کە مۆڵەتەکە بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران و بە ماوە و بڕی رسوماتی جیاواز بەم شێوەی خوارەوە:
١ـ بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت.
٢ـ بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 110 هەزار دینار وەردەگیرێت.
٣ـ بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 160 هەزار هەزار دینار وەردەگیرێت.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە خوازیار بە ماوەى نیو کاتژمێر، مامەڵەکەى رایى دەکرێت و مۆڵەتەکەى وەردەگرێتەوە.