"دەبوو بە 90 رۆژ تەواو بکرایە"

شەش مانگە تەنیا 50%ـى دەروازەکەی کفری تەواو کراوە

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

شەش مانگ پێش ئێستا دەستکرا بە کارکردن لە دەروازەی قەزای کفری، ئەوکات بڕیاربوو دەروازەکە بە 90 رۆژ تەواو بکرێت، بەڵام ماوەی زیاتر لە شەش مانگە تەواو نەکراوە.

عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانیی قەزای کفری بە 964ى وت، “بەھۆی خەرجنەکردنی پارەوە ماوەیەک کارەکانی دەروازەی قەزاکە راگیرا و کاری تێدا نەکرا”.

“ئێستا کۆمپانیای جێبەجێکار دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە، پارەیان بۆ تەرخانکراوە و بڕیارە کارکردن تێیدا خێراتر بکرێت”، عەلی خورشید وای وت.

پارەی پرۆژەی دەروازەی کفری 340 ملیۆن دینارە، بە وتەی عەلی خورشید، “تا ئێستا 50%ی دەروازەکە تەواو کراوە، بە مەبەستی کارکردن تێیدا سایدێکی شەقامەکەش داخراوە”.

بە تەواوبوونی دەروازەی قەزای کفری، قەزاکە سیمایەکی جوانتر و شارستانیتر وەردەگرێت، گوزارشت لە مێژویی بوونی شارەکە دەکات.

پێداچوونەوە: هاوبەش

یەکەم سەنتەری حکومی ئۆتیزم لە قەزای کفری کرایەوە

یەکەم سەنتەری حکومی ئۆتیزم لە قەزای کفری کرایەوە

یەکەم سەنتەری حکومی ئۆتیزم لە قەزای کفری کرایەوە

یەکەم سەنتەری حکومی ئۆتیزم لە قەزای کفری کرایەوە