گرافیك: 964+
نوێنه‌ره‌كه‌یان: دابه‌شكردنى پاره‌كه گرنگه نه‌كرد كردنى به چه‌ك
دیار نییه كه‌ى شایسته داراییه‌كانى مامۆستایانى گرێبه‌ست بۆ مانگه‌كانى 7 و 8ـى خه‌رج ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووته‌وه كه شایسته داراییه‌كانى مامۆستایانى گرێبه‌ست بۆ مانگه‌كانى 7 و 8ـى ساڵى رابردوو كرابێته چه‌ك و به‌م زووانه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام نوێنه‌ره‌كه‌یان ده‌ڵێت، ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه و تاوه‌كو ئێستاش دیار نییه كه‌ى دابه‌شده‌كرێت.
شایسته داراییه‌كانى مامۆستایانى گرێبه‌ست بۆ ئه‌م دوو مانگى بۆ سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆیه كه تاوه‌كو ئێستا دابه‌شنه‌كراوه.
عه‌لى ره‌ئوف، كه خۆى وه‌كو نوێنه‌رى گشتى مامۆستایانى گرێبه‌ست (وانه‌بێژانى پێشوو) ناساندووه، به 964ـى وت، تاوه‌كو ئه‌مڕۆش هیچ شتێكی نوێ له‌ئارادا نییه بۆ دابه‌شكردنى شایسته‌كانى ئه‌م دوو مانگه.
وتیشی “كردنه چه‌كى پاره‌كه كارێكی قوڕس نییه به‌یه‌ك خوله‌ك ده‌كرێت، به‌ڵام له‌وه گرنگتر دابه‌شكردنییه‌تى كه رۆژه‌كه‌ى دیار نییه”.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن رۆژى یه‌كشه‌ممه واتا سبه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت راست نییه.
رۆژى 25.8.2024 سه‌رۆكى حكومه‌ت، بڕیاریدا سه‌رجه‌م مامۆستیانى وانه‌بێژ بكرێنه گرێبه‌ست، كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 38 هه‌زار مامۆستا بوو.