هەواڵەکان
پار بۆ رۆژنامەنوسان ساڵێکى باش نەبوو و دۆخى کارەباش ئاسایی بووەوە بەڵام کارەبا نییە
+964
ژووری هەواڵ
ەشێک چالاکوانانى بوارى ئاژەڵان و ئاژەڵدۆستانى سلێمانى، دژى هەڵمەتى کوشتنى سەگە بێلانەکانى کەرکوک، لە بەردەم بیناى پارێزگاى سلێمانى گردبوونەوە و ناڕەزایەتى دەردەبڕن، ئەوان دەڵێن، خەڵک و منداڵان هۆکارى سەرەکین بۆ پەلاماردان نەک سەگە بێلانەکان.
دژى کوشتنى سەگە بێلانەکانى کەرکوک ناڕەزایەتى دەردەبڕن
2024یش وەک هەر ساڵێکى دیکە بۆ رۆژنامەنوسان و میدیاکاران ساڵێکى خراپ بووە، بەپێى راپۆرتى سەنتەرى میترۆ لەو ساڵەدا 182 پێشێلکاری بەرامبەر 176 رۆژنامەوان و دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
سەنتەری میترۆ: ساڵى پار 182 پێشێلکاری بەرامبەر 176 رۆژنامەوان و دامەزراوەی میدیایی کراوە
وەزارەتى کارەبا دەڵێت، دۆخى کارەبا ئاسایى بووەتەوە، بەڵام هاوڵاتیان گلەییان هەیە و دەڵێن، ئاسایى بێت یان نا هەر کارەبا نییە.
دۆخى کارەبا ئاسایى بووەوە
نۆژەنکردنەوەى قەڵاى هەولێر بەردەوامە و ئێستاش شەقامی سەرەکیی قەڵا و ژمارەیەك کۆڵان بە شێوەیەکی ستانداردی کەلەپووریی جیهانی، کە بۆ شوێنە مێژووییەکان دەکرێت، لە قۆناغی کۆتاییە و لە ئاییندەشدا چایخانەیەکی کولتووری، هۆتێل و چێشتخانەیەك لەسەر قەڵا دەکرێنەوە.