ئەم دووشەممەیە ترەمپ دێت

نرخى نەوت دابەزى، بەڵام هەر لەسەروو 80 دۆلارەوەیە

964+

لە کۆتا رۆژى هەفتەى بازاڕى نەوت و لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی، نرخى نەوت بەرەو دابەزین شۆڕبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە 18.1.2025، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 80 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و 50 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 77 دۆلار و 88 سەنت دیاری کراوە 88 سەنت لە نرخەکەى بووەتەوە.

ئەم هەفتەیە بۆ نەوت هەفتەى زێڕین بوو، لە مێژبوو نرخى نەوت نەگەیشتبووە 80 دۆلار، بەڵام بەدرێژایى ئەم هەفتەیە نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لە 80 دۆلار دانەبەزە.

دووشەممەى ئەم هەفتەیە، گەورەترین دەسەتاودەستى دەسەڵاتى جیهان لە ئەمریکا روودەدات، بایدن دەڕوات و ترەمپ دێت، سزا داراییەکانى ترەمپ بەسەر رووسیا و بەشێک لە وڵاتان دەشێت لە قازانجى بەرزبوونەوەى نەوت بێت.

نرخی نەوت 82 دۆلاری تێپەڕاند 

نرخی نەوت 82 دۆلاری تێپەڕاند