ترێندی هەفتە سارد نییە و گەرمە

بۆ ڤالانتاین گۆرانییەکی رۆمانسی بەڕێوەیە و دینا دەرزیش موسەیتەرە

964+

پەری ساڵح

ئەمەل سەعید کوردە بۆ رۆژی عاشقان سوپرایزی بۆ گەنجان هەیە، دینا دەرزی بەمزووانە بە گۆرانی کوردی و بادینی و عەرەبی دێتەوە ساحەکە و نیازی نییە ئەمساڵ چۆڵی بکات، هەڵکەوت زاهیریش کلیپێکی بۆ کچەکەی بڵاوکردەوە.

هەرچی هەواڵی هونەرییە لە ترێندی هەفتە کۆبووەتەوە، سینەمەکانی کوردستانیش ئەمساڵ بە چۆڵی نامێننەوە و چەند فیلمێکی سینەمایی نوێ بەڕێوەن و ئارام سەرداریش دەبێتە پاڵەوان.

یادکردنەوەی چلەی ماتەمینی پیاوە سپییەکە جارێکی تر دڵی هەموو هونەرمەندانی پڕکرد و دەڵێن ئەو نە بە قسە و بە هیچ پڕ نابێتەوە، پەیکەری هونەرمەند فوئاد ئەحمەد لە کۆتاییدایە و ئێستا قۆناغی قوڕی تەواو بووە، بڕیارە لە تەنیشت قەڵای هەولێر دابنرێت.

هەواکەی ساردە و ترێندی هەفتە گەرمە

هەواکەی ساردە و ترێندی هەفتە گەرمە