پەیکەری عومەری خاوەر لە هەڵەبجە
211 منداڵن
شاندێک بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دەچێتە بەغدا
964+
ژووری هەواڵ
بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو داواکارییانەی کە پێشکەشکراون لەبارەی کەیسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە و دیاریکردنی چارەنووسیان، بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.1.2025، وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نوێنەری هەمیشەیی وەزارەتەکە بەشدارییکردوە لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بۆردی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە یەکلاکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.
دەشڵێت، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا، وەفدێکی بۆردەکە سەردانی بەغدا بکات، و بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بکات کە وەفدێکی حکومەتی ئێران و رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتیش تیایدا بەشداردەبن.
باس لەوەش دەکات، کۆکردنەوەی زانیاری و چۆنیەتی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو منداڵانەی لەکاتی تاوانی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، لە دایک و باوک و خێزانەکانیان دابڕاون و بێسەروشوین بوون لە کۆبوونەوەکەی حکومەتی هەرێم گفتوگۆکراوە.
بهپێی ئاماره فهرمییهكان، ژمارهى منداڵه ونبووهكانى ههڵهبجه 211 منداڵن، 74 خێزانی ئهو شارهش خۆیان ناونووس كردووه كه منداڵیان لێ ونبووه، تا ئێستا حهوت منداڵ گهڕاوهنهتهوه بهڵام بهشێكیان تا ئێستا شادبوونهوهیان بهخێزانهكانیان یهكلایی نهبووهتهوه.