مەسک و مارک و بیزۆس
ئەمەتان لەبیر بێت زۆر ناخایەنێت ئەم سێ پیاوە جیهان دەگۆڕن
964+
ژووری هەواڵ
سێ زەبەلاحەکەی دنیا بەوەوە ناوەستن تەنیا خەریکی بزنس و پارە پەیداکردن بن، بەڵکو چاویان لەسەر ئەوەیە دەسەڵاتی ئەمریکاو ئەوروپاش بەو جۆرە بێت کە ئەوان دەیانەوێت.
ئیلۆن مەسک خاوەنی ئێکس و سپەیس ئێکس و تێسلا بووە هۆکاری بردنەوەی ترەمپ و یەکێکیش دەبێت لە وەزیرە سەرەکییەکانی.
جیف بیزۆس خاوەنی ئەمازۆنیش سەری لە دەسەڵات دەخورێت.
لە هەموویان سەیرتر لێدوانەکانی ئەم دواییەی مارک زوکەربێرگی خاوەنی مێتا بوو، بە ئاشکرا قسەی لەسەر ئەوە کرد کە مەیلی گۆڕانکاری هەیە لە دەسەڵاتەکاندا.
هانا سەعید شرۆڤەکارێکی شارەزای کاروباری ئەمریکایەو هەر لەوێش دەژی، لەسەر هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی سێ سەرمایەدارە گەورەکەی جیهان شرۆڤەیەکی وردی کردووە، پێشنیارتان بۆ دەکەین بیبینن.