"سەرپێچییان کردووە"
عێراق 691 کرێکاری بیانی دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دیپۆرتکردنەوەی 691 كه‌سی بیانی راگەیاند، کە بەهۆی سه‌رپێچی کردن له رێنماییه‌كانی مۆڵه‌تی مانه‌وه “ئیقامه” لە عێراق دەستگیرکراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری واایە، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه بگرێتەبەر، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به سه‌رپێچی داڵده‌ی سه‌رپێچیكارانیان داوه.
مقداد میری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی ژماره 24832ـی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به باری یاسایی كرێكارانی بیانی هەڵمەتێک لە پاش ماوەی رێگەپێدانی یاسایی ئەنجامدراوە.
داوا له خاوه‌ن كۆمپانیا، پیشه‌وەر، پیشه‌سازی و كارگه و چێشتخانەکان كرابوو، هه‌ركه‌سێك كه كه‌سێكی بیانی به پێشێلكردنی یاسای نیشته‌جێبوونی ژماره 76ـی ساڵی 2017 داڵده بدات، رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆ وتی، له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی ئه‌و وادەیە بۆ كۆمپانیاكان دیاری كرابوو، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ئیداره‌ی هه‌واڵگریی ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی پشكنینی به‌رفراوان بۆ به‌دواداچوونی سه‌رپێچیكاران و سەرئەنجام 691 سەرپێچیکار دەستگیرکران و دیپۆرتی وڵاتەکەنیان ده‌كرێنه‌وه.