رێگای سلێمانی - عەربەتیان داخستووە

لەسەر شەقامەکە وەستاون و ڕێگا نادەن تانکەرەکان تێپەڕن

964+

دیلان محەمەد جەزا

شۆفێرانی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر رێگای سلێمانی- عەربەت وەستاون و رێگە بە تێپەڕبونی شۆفێرانی ئێرانی نادەن.

ڕزگار فەرەج نوێنەری بارهەڵگرەکان بە 964ـی وت، خێمەیان هەڵداوە و لەوێ دەمێننەوە تا ئەو کاتەی داواکاریەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

باسی لەوەکرد، چاوەڕوانن گرفتەکانیان چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەیان بە مانگ کاروانێکی گواستنەوەی سوتەمەنیان پێ نادرێت و باج و رسوماتیش دەدەن.

ئەم گردبوونەوەی ئێستایان دوای ئەوە دێت ئەمڕۆش لە رێگەی تانجەڕۆ جارێکی دیکە گردبوونەوە لەسەر هەمان داواکاری.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شۆفێرانی بارهەڵگر شەقامی تانجەرۆیان لە سلێمانی داخست

شۆفێرانی بارهەڵگر شەقامی تانجەرۆیان لە سلێمانی داخست