ئاگاداری کۆدەکەتان بن
نۆرەگرتن لە پاسپۆرتی هەولێر، سۆران و کۆیە دەستی پێکردەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی “حجز الكتروني” لە پاسپۆڕتی هەولێر کارا کرایەوە و هاووڵاتیان دەتوانن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەر چوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر نۆرە دابنێن.
ئێستا نۆرە بۆ ھەفتەی داھاتوو بەردەستە.
لینکی نۆرەگرتن: https://epp.iq/home
ئەمڕۆ چوارشەممە 15.1.2025، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بڵاویكردهوه، سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی “حجز الكتروني” کارا کرایەوە، هاوڵاتیان دەتوانن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، لە نووسینگەی یەک و دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران و کۆیە نۆرە دابنێن.
دانانی نۆرە لە رێگای ئەپلیکەیشنەوە دەبێت لە رێگەی مۆبایلەکەی خۆتەوە، کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، پاسپۆڕتی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە بۆ خۆیان و ئەندامانی خێزانەکەیان بگرن و کات و رۆژی سەردان دیاری دەکەن و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دەردەکەوێت، دەبێت ئەو بارکۆدە لە رۆژی سەردانی کردنت بۆ رایی کردنی مامەڵەکەت پێ بێت.
ئەو ھاوڵاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارانە، پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەی لە نوسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ رایکردنی مامەڵەکەی، پاسپۆرتی هەولێر هەروەها دەڵێت، بۆ خوار تەمەن 18 ساڵ پێویستە باوک “وەلی ئەمر” خۆی لەگەڵ منداڵەکەیدا ئامادەبێت، لە کاتی جێبەجێ کردنی مامەڵە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت.