هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت

هێڵە سەرەكییەكانی ئاوەڕۆی كەركوك نۆژەندەكرێنەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کارمەندانی ئاوەڕۆی کەرکوک كاریان لە نۆژەنكردنەوە و پاككردنەوەی هێڵە سەرەکییەکانی ئاوەڕۆی باران و ئاوی سەرزەوی و وێستگە سەرەکییەکانی كێشانەوەی ئاو كرد.

پارێزگای كەركوک لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، کارمەندانی ئاوەڕۆی کەرکوک بە سەرپەرشتی ئەندازیارەكان، هەڵمەتی شیاندن و نۆژەنكردنەوەیان بۆ هێڵەکانی ئاوەڕۆی سەرەکیی باران و ئاوی سەرزەوی و پاککردنەوەی مەنهۆڵەكان و تۆڕە لاوەکییەکان لە قوڕ و لیتە و پاشماوە نیشتووەکان ئەنجام دا، کە لە رێگەی ئاوی باران و ئاوی سەرزەوییەوە دەگەنە ئاوەڕۆكان و لابردنی پیسی و نیشتووەکان بۆ ئەوەی ئاو بە شێوەیەكی نۆڕماڵ رێڕەوی خۆی بگرێت بۆ ناو ئاوەڕۆكان.

راگەیاندراوەكە باسی ئەوە دەكات، لە گەڕەکی ئیمام قاسم نزیک کەرتی یەکەم و

ناوچەی شوقەكانی نیشتەجێبوونی حوسێن كارەكان ئەنجامدراون و ئاماژە بەوەش کراوە، كارمەندانی ئاوەڕۆ لە هەڵمەتە چڕوپڕەکانی نۆژەنکردنەوە بە ئامێرەكانیان بەردەوام دەبن.

بەشێک لە فەرمانبەرانی کۆمپانیای هەڵکەندنی بیرە نەوتیی...

بەشێک لە فەرمانبەرانی کۆمپانیای هەڵکەندنی بیرە نەوتییەکان لە کەرکوک گردبوونەوە