"ئه‌گه‌ر به‌ ویستى خۆیان نه‌بێت"

وه‌زاره‌تى كار چاوپێكه‌وتنى سزادراو و منداڵى خانه‌كان و به‌ساڵاچوانى له‌ میدیاكان قه‌ده‌غه‌ كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ رێگه‌ى سێ گشتاندنه‌وه‌ كارى میدیاكان له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى چاكسازی و چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى له ‌هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌ كرد.

به‌پێی گشتاندنه‌كان كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15.1.2025 به‌ واژۆى كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كار ده‌رچووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نادرێت كه‌یسی سزادراوانى چاكسازییه‌كان و خانه‌كانى به‌ساڵاچوان و منداڵانى ناوخانه‌كان له‌ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن نیشان بدرێن و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ى سه‌ره‌وه‌ به‌ ویستى خۆیان بێت كه‌ چاوپێكه‌وتن بكه‌ن یان نیشان بدرێن، پێویسته‌ به‌ نوسراو و واژۆی ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌نجام بدرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێكارى كارگێڕی و یاسایی ده‌گرنه‌ به‌ر.

وه‌زاره‌تى كار ئه‌وه‌شی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ند، رۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تى ناو سۆشیاڵ میدیا به‌مه‌بەستى ریكلامكردن و بانگه‌شه‌ى كه‌سیی ناتوانن له‌ناو خانه‌كان ڤیدیۆ بگرن  و بڵاویبكه‌نه‌وه‌.

70 سزادراوى ناو چاکسازییەکانى هەرێم خوێندکارى زانکۆ و پ...

70 سزادراوى ناو چاکسازییەکانى هەرێم خوێندکارى زانکۆ و پەیمانگان

گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی سلێمانی...

گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی سلێمانی دەكرێت