لە كۆڵانێكی خورماتوو
ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ لە سه‌نته‌رى قه‌زاى خورماتوو ماتۆڕسوارێك گیانى له‌دەست دا.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15.1.2025 له گەڕەکی رزگاریی قه‌زاكه له نێوان ماتۆڕسكیلێك و تانكه‌رێك روویداوه.
عەقید موئەیەد عەباس، بەڕێوه‌بەری ھاتوچۆی خورماتوو بە 964ـی وت، ئه‌وه‌ى به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه، ماتۆرسواره‌كه‌یە، بە سەختی بریندارببوو، به‌ڵام پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی “تانکەرەكە لە ناو گەڕەکەکاندا سووڕاوەتەوە بە مەبەستی دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵان‌دا، لەو کاتەدا ماتۆڕەكە بە خێراییەکی زۆر لەگەڵ تانکەرەکەدا پێکیاندا کێشاوە و رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە”.
پۆلیسی هاتوچۆ گەیشتنە شوێنی روداوەکە و لێکوڵێنەوەیان دەستپێکردووە.
ئه‌وه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه، گەنجێكى تەمەن 28 ساڵە و دانیشتوی خورماتووه، له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌سه‌ر كاردا لە نزیک ماڵەوەیان تووشی رووداوەکە دەبێت
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن