لە لەندەن

سودانی و ستارمەر لەسەر دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی رێککەوتن

964+

ژووری هەواڵ

یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتنە هاوبەشەکەی نێوان محەمەد شیاع سودانی و کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کە شەوی رابردوو بڵاوکرایەوە، پرسی کۆچبەران و تاوانەکانی کۆچی رێکخراوە و هەردوولا رێککەوتوون لەسەر دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەبارەی رێککەوتنەکە، ئاماژە بەوەکراوە، هەردوو سەرۆکوەزیران پابەندن بە بەهێزکردنی هاوکاریی بواری کۆچبەری لە نێوان عێراق و بەریتانیا، کە گرنگییەکی قوڵی ستراتیجی هەیە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا رێککەوتوون بە زووترین کات ئەو کۆچبەرانە دیپۆرت بکرێنەوە، کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە، هەروەها گفتوگۆشیان لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی کردووە.

سودانی و ستامەر جەختیانکردووەتەوە، پێویستە رێگە لە قاچاخیکردن بە مرۆڤەوە بگیرێت، کە ژیانی خەڵکێکی زۆریان خستووەتە مەترسییەوە، بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان بەشێکی سەرەکیی هەوڵەکانیانە و ئەزموونی بەریتانیاش لەو بوارەدا رۆڵی گرنگی دەبێت.

ئەو رێککەوتنەی سودانی و ستارمەر، لەسەر بنەمای سەردانەکەی وەزیری ناوخۆیی بەریتانیا دێت بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆتایی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، کە تێیدا رێککەوتن لەسەر پرسی کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددەی هۆشبەر واژۆ کرا.

سودانی بڕیاریداوە چەک و پێداویستی باش بۆ پۆلیسی عێراق ...

سودانی بڕیاریداوە چەک و پێداویستی باش بۆ پۆلیسی عێراق دابین بکات