کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێم:
“ئەو بەرهەمە تەندروستیانەی بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن سەلامەت نین”
964+
توانا نەقی
کۆنترڵی جۆری دەرمانی هەرێم هۆشداری دەدات لەوەی ئەو بەرهەمە تەندروستیانەی بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن سەلامەت نین و دەبێت ستیکەری وەزارەتی تەندروستیان پێوەبێت.
دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان KMCA بڵاویکردووەتەوە، ئەو دەرمان و بەرهەمە تەندروستیانەی بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن سەلامەت نین بۆ بەکارهێنان و زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.
دەشڵێت، بە پرۆپاگەندەی هەڵبەستراو و بانگەشەی سروشتی بوون رێکلام بۆ ئەو جۆرە بەرهەمانە دەکرێت، بەشێک لەو بەرهەمانە مادەی شاراوەی مەترسیداری تێدایە و بە شێوەی ناستاندارد دروست کراون
کۆنترۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمی دەرمانسازی بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی و کێشەی تەندروستی لە رێگایی راوێژی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن، دەرمانیش دوای راوێژی پزیشکی دەرمانساز لە دەرمانخانەکان بکڕن.
هەروەها تەنها ئەو دەرمانانە بەکاربهێنن کە ستیکەری KMCA – وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە.