لەمێژە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە

نرخى نەوت 81 دۆلارى تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی، بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆش بەربەستى 80 دۆلارى تێپەڕاندوو لەسەروو 81 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 13.1.2025، سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنتیش لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 81 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 1.50 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 78 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و نرخەکەی 1.58٪ بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی شیكردنەوەی شارەزایانی بازاڕی نەوت، بەهۆی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا لەلایەن ئەمریكاوە، پێشبینی دەكرێت ئەم هەفتەیە نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.

هەروا دێ و نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

هەروا دێ و نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە