ئاسایشی هەولێر:
بكوژی ژن و پیاوەكەی گوندی شێخەشەل دەستگیر كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا، كەمێك پێش ئێستا دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند، كە ئەم ئێوارەیە ژن و پیاوێكی كوشت.
راگەیاندراوەكەی ئاسایشی هەولێر بەم جۆرە:
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2025، لە گوندی شێخەشەل لە قەزای بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژن و پیاوێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژران، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەمبارەوە دەستپێکرد.
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، توانرا تۆمەتبار (م. ی. ع) بە تۆمەتی کوشتنی ئەو ژن و پیاوە دەستگیر بکرێت و بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و رادەستی یاسا کرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ ژن و پیاوێك لە ماڵێكی گوندی شێخەشەلی سەر بە ناحیەی بەحركەی هەولێر كوژران.