به‌شێكیان بێ مۆڵه‌تن رێنماییش جێبه‌جێ ناكه‌ن

حه‌و‌زه‌ ماسییه‌كانی سنوورى كۆیه‌ رێکدەخرێنەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ كۆیه‌ كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ى كارى حه‌وزى ماسی ده‌كرێت و كه‌ به‌پێی مه‌زه‌نده‌ى كشتوكاڵى ئه‌م قه‌زایه‌ له‌ سنووره‌كه‌یان نزیكه‌ى 500 حه‌وزى ماسی هه‌ن و ته‌نیا به‌شێكیان مۆڵه‌تیان هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12.1.2025 قایمقامى كۆیه‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌م رێكخستنه‌وه‌یه‌ حه‌وزه‌ ماسییه‌كان به‌ڕێوه‌برد.

یوسف سه‌لیم، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى كۆیه‌ و لایه‌نێكی ئاماده‌بووى كۆبوونه‌كه‌ بوو، به‌ 964ـى راگه‌یاند تا ئێستا نه‌تواندراوه‌ زانیاری ورد له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى حه‌وزى ماسی كۆبكه‌نه‌وه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ى ژماره‌یان زۆره‌ و پێویستیان به‌ رێكخستنه‌وه‌ هه‌یه‌.

وتیشی، “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاردرا كاربكه‌ین بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و رێکخستنی پڕۆژەی دروستکردنی حەوزی ماسی لە سنوورەکە لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ده‌یانه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌ك ئه‌م پڕۆژانه‌ رێكبخرێنه‌وه‌، کە زیانی بۆ بەرژەوەندیی گشتی نەبێت، بە تایبەتیش لە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی و رێگاوبان و تۆڕەکانی ئاوی خواردنەوە و پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو و پڕۆژەی ئاودێری.

به‌ قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى، له‌ سنووره‌كه‌یاندا نزیكه‌ى 500 حه‌وزى ماسی هه‌یه‌، كه‌ به‌شێكیان مۆڵەتدارن و به‌شێكی دیكه‌ش بێ مۆڵه‌ت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت به‌پێی رێنماییه‌كانى ئه‌وان كار بكه‌ن و هه‌موویان ببنه‌ خاوه‌ن مۆڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانیان به‌ پارێزراوى بمێنێته‌وه‌.

لە 300 پڕۆژە تەنیا 10 پڕۆژەی حەوزی ماسی ئاغجەلەر مۆڵەتیان...

لە 300 پڕۆژە تەنیا 10 پڕۆژەی حەوزی ماسی ئاغجەلەر مۆڵەتیان هەیە

لە کەرکوک 707 حەوزی ماسی سەر زەوی و ژێر زەوی رووخێندراون

لە کەرکوک 707 حەوزی ماسی سەر زەوی و ژێر زەوی رووخێندراون

بیرەئاوەکانی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی سنووری پشدەر لە %70 کە...

بیرەئاوەکانی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی سنووری پشدەر لە %70 کەمیان کردووە