له سبه‌ینێوه جێبه‌جێ ده‌كرێت
هه‌ر كه‌سێك له هه‌ولێر سه‌وزه به ئاوى پیس ئاوبدات ده‌ستگیر ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر بڕیار درا، له سبه‌ینێوه هه‌ر كه‌سێك ببینن سه‌وزه به ئاوى پیس ئاوده‌دات له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و لێپرسینه‌وه‌ى تووندى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌م بڕیاره، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێره‌وه راگه‌یه‌ندراو وتیشی “له‌گه‌ڵ كشتوكاڵ و شاره‌وانى و پۆلیس لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه و له رابردووش‌دا چه‌ندین شوێنمان تێكداون”.
ئاماژه‌وى به‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌مڕۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ته‌نیا تێكدانى شوێنه‌كانیان بووبێ، به‌ڵام له سبه‌ینێوه ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستگير ده‌كرێن كه ئاوى پیس بۆ ئاودان به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌م قسانه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر، دواى كۆبوونه‌وەیه‌كی سه‌رۆكى حكومه‌ت دێت له‌باره‌ى پاككردنه‌وه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامیدا و یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش به‌كارنه‌هێنانى ئاوی پیس و قوڕس بوو بۆ ئاودانى سه‌وزه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر.