"مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیانمان"
بارهه‌ڵگره‌كان له گوندێكی ته‌قته‌ق لێیان قه‌وما و رێگاكه‌یان به‌سه‌ردا داخرا
964+
گۆڤەند فەتاح- کۆیە
هاولاتیانی گوندێكی قه‌زاى ته‌قته‌ق رێگایان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كاندا داخست و ده‌ڵێن، هاتوچۆكردنیان به‌و ژماره زۆره مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستده‌كات.
گونده سه‌ركه‌ڵه‌كه و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2025.1.12، رێگاكه‌یان داخست كه قه‌زاى تەقتەق به ناحیه‌ى ئاشتی ده‌به‌ستێته‌وه..
داخستنى رێگاكه دواى ئه‌وه دێت كه له‌ناو شاری کۆیە رێگاى هاتوچۆكردنى ئه‌م بارهه‌ڵگرانه داخراوه و به‌مه‌بەستى گەیشتنیان لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی، ئێستا رێگاكه‌ی تەقتەق بەکاردەهێنن.
دلێر خالید، هاوڵاتییەکی گوندەکەیه بە 964ـی وت، به رێژەیه‌كى زۆر بارهەڵگرەکان روویان له‌و رێگایه كردووه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات بۆیه ئه‌م بڕیاره‌یان داوه.
وتیشی “مۆڵەتی یەک رۆژمان بە حکومەت داوه تاوەکو چارەسەری ئەو رێگەیە دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێگاكه‌یان خۆى خراپه ئه‌م بارهه‌ڵگرانه‌ش به‌سه‌ریدا هاتوچۆ بكه‌ن زیاتر وێرانى ده‌كه‌ن.
لە ماوەی رابردوودا چەندین خۆپیشاندان کرا بۆ ئەوەی بارهەڵگرەکان رێگەکانی سنووری کۆیە و تەقتەق به‌كارنه‌هێنن، چونکە هاوڵاتییان پێیانوایە زۆربوونی رووداوەکانی هاتوچۆ و قوربانی ئازیزەکانیان لە ئەستۆی ئەو رێژە زۆرەی بارهەڵگرەکاندایە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن