سەرۆکی حکومەت توڕەیە لە بەغدا و دوعای نوێژەبارانەش گیرا بوو باران تێیکرد
+964
ژووری هەواڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێم توڕەیە لە بەغدا و دەڵێت، رەفتارەکانی پایتەخت بەرامبەر خەڵکی کوردستان ستەمکارانەیە و نابێ لێی قبوڵ بکرێ.
"رەفتارێكی ستەمكارانە لە بەغداوە دژی خەڵكی كوردستان دەكرێ"
لە کەرکوک منداڵێک سەگ پەلاماریدا و گیانی لەدەستدا، سامان یابە بەرپرسی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، “منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ بە ناوی ئەلەند ئەیمەن رەمزی، سەگی بێلانە پەلاماری دەموچاو و چەند شوێنێکی دیکەی جەستەی داوە و بە سەختی برینداری کردووە”.
منداڵێک سەگ پەلاماریدا و گیانی لەدەست دا
سەگەکان چۆن پەلامارى منداڵەکەیاندا و کوشتیان؟
وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، ساڵی رابردوو، رۆژانە زیاتر لە 12 کاتژمێر کارەبایان داوە و باشتریش دەبێت.
"رۆژانە زیاتر لە 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دراوە بە هاوڵاتیان"
دوای چاوەڕوانیەکی زۆر و ئەنجامدانی نوێژەبارابە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەمڕۆ کەشوهەوا بە تەواوی گۆڕاوەو بارانێکی خۆش لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت.
ئەمڕۆ شەممە 2025.1.11، لە هەولێر بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی ئایینی و هاوڵاتیان، نوێژەباران ئەنجامدرا نوێژەبارانەكە بە سەرپەرشتی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان كرا و پارێزگاری هەولێریش تێیدا ئامادەبوو.