دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلە شاهینەی لە کەلار تووشی رووداو بووە.وێنە.هاتوچۆی گەرمیان
لە کەلار
ئۆتۆمبێلێکی شاهینە پەنی نایەوە و دار و هێمای هاتوچۆی شکاند
964+
توانا نەقی
ئۆتۆمبێڵیكی جۆری کراون ناسراو بە شاهینە لە یەکێک لە شەقامەکانی ناو کەلار کۆنترۆڵی لەدەستداوە و زیانی بە خۆیی و درەختی شەقامەکە و هێماکانی هاتوچۆش گەیاندووە.
ئەمشەو شەممە، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بە شاهینە ناسراوە لە فلکەی شەهید شێرەی نقیب بەئاراستەی کتێبخانەی گشتی هاتووە، لەنزیک دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی کەرکوک/ گەرمیان ئەو رووداوەی کردووە.
دەشڵێت، جگە لەزیانی ئۆتۆمبێلەکە، زیانی بە نەمامی نێوان هەردوو شەقامەکە (جزر وەست)ــی و هێمای هاتوچۆ گەیاندووە،.
لێکۆڵینەوە لە ر ووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.