یه‌ك كیلۆى مریشك بووه‌ته 2000 دینار
کێڵگە پەلەوەریەکان هاواریان لێ هەستاوە و له‌سه‌ر زه‌ره‌ر ده‌ڕۆن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
کێڵگە پەلەوەریەکانى هه‌رێم، هاواریان لێ هەستاوە و داوا دەکەن چیتر بەرهەمەکانیان هەرزان فرۆش نەکەن، چونكه به‌قسه‌ى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ئێستا نرخى يه‌ك كیلۆى بۆ دوو هه‌زار دینار دابه‌زیوه.
نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە 964 وت، تێچویەکی زۆر لەسەر خاوەن کێڵگەکان دەکەوێت و بۆیه ئه‌و دوو هه‌زار دیناره بۆ یه‌ك كیلۆ هه‌مووى زەره‌ر بۆ خاوه‌ن كێڵگه‌كان.
باسی لەوەکرد، بەهۆی رێگەنەدان به ناردنى به‌رهه‌مه په‌له‌وه‌رییه‌كان بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌غداوه، کاریگەری لەسەر ساغ نەبونەوەی بەرهەمەکانیان له هه‌رێم هەیە.
وتیشی “بەهۆی پاڵپشتی نەکردنی حکومەتى هه‌رێمیش، نرخی مریشک بەردەوام لە بەرز و نزمیدایە و هەفتەیەکە نرخەکەی دابەزیوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن