"پردی ئاوەتەقیوەکە کاری تێدادەکرێت"
رێگای رۆیشتن لە سلێمانییەوە بۆ چەمچەماڵ کرا بە یەک ساید
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
شۆفێران ئاگاداربن، رێگای رۆیشتن لە سلێمانییەوە بۆ چەمچەماڵ داخراوە و کراوە بەیەک ساید لە نزیک ئاوەتەقیوەکە تا چێشتخانەی سیروان.
هەڵگورد محەمەد بەڕێوبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ بە 964ی وت،” پردی (ئاوەتەقیوەکە) لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە و چاکسازی لە جۆینەکانی دەکرێت، بۆیە بۆ ماوەیەک رێگاکە لە چێشتخانەی سیروان تا سایلۆی چەمچەماڵ دەکرێت بە یەک ئاراستە”.
“چاککردنەوەی پردەکە دو رۆژی پێدەچیت بەڵام نابێت تا حەوت رۆژ هیچ ئۆتۆمبێلێک بەسەریدا هاتوچۆ بکات، بۆیە بەلایەنی کەمەوە 10 رۆژ دادەخرێت”، هەڵگورد محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێمای هاتوچۆ دانراوە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن بە وریاییەوە هاتوچۆ بەسەر رێگاکەدا بکەن، تا چاککردنەوەی پردەکە، بۆ ئەوەی بەدووربن لە رووداوەکانی هاتوچۆ.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری