وەزارەتی کارەبای هەرێم:

“رۆژانە زیاتر لە 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دراوە بە هاوڵاتیان”

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، ساڵی رابردوو، رۆژانە زیاتر لە 12 کاتژمێر کارەبا دراوە بە هاوڵاتیان و بەپێی ئەو بەرنامەیەی دایانناوە، دۆخی کارەبا بەرەو باشتربوون دەچێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبا، “لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا خواست لەسەر کارەبا 7500 مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی کارەبا تەنیا 3500 مێگاواتە و لە کابینەی نۆیەم 1500 مێگاوات زیاد کراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا 460 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیاد بووە و خواستی كارگەكانی چیمەنتۆ و ئاسن و كارگە پیشەسازییەكانی دیكە و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سیتییەكان لەسەر کارەبا زیاتر بووە”.

“نەخۆشخانەکان و پرۆژەکانی ئاو و دامودەزگا ئەمنییەکان و بەندیخانە و خاڵە سنوورییەکانیش کارەبای بەردەوامیان بۆ دابینکراوە، بۆیە تێکڕای کاتی پێدانی کارەبا لە ساڵی (2024) 12:44 کاتژمێر بووە”، وەزارەتی کارەبای هەرێم وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی كارەبا بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا وێڕای زیادكردنی ئەو 1500مێگاواتە، تەنیا لە سێکتەری گواستنەوە زیاتر لە دەیان وێستگەی گواستنەوە و گۆڕین و مۆبایلی کارەبای لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان دامەزراندووە و بە درێژایی 350 كیلۆمەتر هێڵی کارەبای 132 كەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرز و 33 كەی ڤی راكێشاوە و سەدان پڕۆژەی دیكەی لە تۆڕی دابەشكردنی ناوخۆ بونیات ناوە و کارەبای گەیاندووەتە سەرجەم ناوچە و گوندە دوورە دەستەکانی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی کارەبا دەشڵێت، “هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە بەپێی ئەو بەرنامەیەی دامانناوە، لەڕێی سیستەمی پێوەری زیرەك و پڕۆژەی رووناكی 24 كاتژمێری، دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون دەچێت.

"بەهۆی سووتانی محاویلەیەک هەرێمی کوردستان 83 مێگاوات کارەبای لەدەستداوە"

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم: هەر غازەکە گەیشت کارەبا ئاسایی...

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم: هەر غازەکە گەیشت کارەبا ئاسایی دەبێتەوە