چەكدارانی داع*ش*ی لێیە

سوپای عێراق ڤیدیۆی بۆردومانكردنی چیای حەمرینی بڵاوكردەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شانەی ئەمنیی عێراق  راگەیاندراوێكی لە بارەی بۆردومانكردنی چەند مۆڵگەیەكی چەكدارانی داع*ش* راگەیاند، ڤیدیۆی بۆردومانەكەشیان بڵاوكردەوە.

لە راگەیاندراوەكەی شانەیی ئەمنیی عێراقدا، كە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بڵاوكرایەوە و دەست 964یش كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، دوای چاودێكردنی شوێنی چەكدارانی داع*ش* لە چیای حەمرین و لە سنووری دیالە، بە سەرپەرشتیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بە فڕۆكەی F16  بە شێوەیەكی ورد بۆردومانی ژمارەیەك چەكداری داع*ش* كراوە و هەموویان كوشتوون و شوێنەكەشیان خاپوور كردووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەداوە، “فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە راوەدوونانی تی*رۆ*ریستان بەردەوام دەبێت و لە هەر شوێنێك بن دەیانكەنە ئامانج”.

دوو رۆژە هێزەكانی عێراق بە فڕۆكە ناوچەی چیای حەمرین بۆردومان دەكەن و ئەوەش بڵاوكرایەوە، لە یەكێک لە بۆردومانەكاندا جێگری والی کەرکوکی رێکخراوی داع*ش* کوژراوە.

ژمارەیەک چەكدار لە چیای حەمرین بۆردومان كران و كوژران

ژمارەیەک چەكدار لە چیای حەمرین بۆردومان كران و كوژران