بۆردومانی دا*عش کراوە

بۆردومان جێگری والی کەرکوکی کوشت؛ پزیشک پێی زانیوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای دوو رۆژ لە بۆردومانکردنی کۆبونەوەیەکی چەکدارانی داعش لە ئەشکەوتێکی زنجیرە چیای حەمرین و کوژرانی ژمارەیەک لە چەکدارەکان، پشکنینی پزیشکی دەریخست یەکێک لە کوژراوەکان جێگری والی کەرکوکی ئەو رێکخراوەیە.

بۆردومانەکە فڕۆکەی جەنگی عێراق کردی و کۆبوونەوەیەکی چەکدارەکان بە ئامانج گیراوە.

ئەمڕۆ هەینی 10.1.2025، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت بە 964‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ــی وت، شەوی چوارشەممە ئەم هەفتەیە، دوای زانیارییەکی هەواڵگیری ورد و لە بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکان بۆ سەر ئەو ئەشکەوتە شەش چەکدار کوژران.

دواتر هێزە ئەمنییەکان، چوونەتە ناوچەکە و دەست بەسەر شەش مۆبایل و چەند پشتێنێکی بۆمبرێژکراو و ژمارەیەک چەکی جۆراو جۆر و فلاش میمۆری و نارنجۆکی دەستی و کارتی مۆبایل و دوربیندا گیراوە.

سەرچاوەکە وتیشی، دوای توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکان دەرکەوت یەکێک لە تەرمەکان تەرمی، “ماهیر حەمد سەڵب عوبەيدیە” کە ناسراو به ئەبو عوبێدە، ئەو جێگری والی کەرکوکی چەکدارانی داعشە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پیاوە پارە دزراوەکەی کەرکوک ورد و درشتی چیرۆکەکە بۆ 964 ...

پیاوە پارە دزراوەکەی کەرکوک ورد و درشتی چیرۆکەکە بۆ 964 دەگێڕێتەوە