"تەنانەت یەک کۆپیش نەماوە"
کتێبەکانی لەتیف هەڵمەت لە بازاڕ دەست ناکەون
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
هەموو بازاڕی سلێمانی بگەڕێیت یەک کۆپی کتێبەکانی شاعیری دیار لەتیف هەڵمەت دەستناکەون، ئەمە خاوەنی کتێبخانەکان وادەڵێن و پەیامنێری 964یش بۆی گەڕا دەستی نەکەوت.
زۆربەی کتێبەکانی لەتیف هەڵمەت لای ناوەندی غەزەلنوس چاپ دەکرێن و هەر لەوێش کۆڕو کۆبوونەوەی بۆ دەگیرێت، ئێستا ناوەندەکە دەڵێت هەر باسی مەکەن تەنانەت نوسخەی ئەرشیفیشمان نەماوە.
حەمەساڵح ئەحمەد، خاوەنی ناوەندی کلتوری غەزەلنوس بە 964ـی وت ”خواستێکی زۆر لەسەر دیوانی شیعری لەتیف هەڵمەت هەیە و هاوڵاتیەکی زۆر سەردانیان دەکەن بۆ دەستخستنی، بەڵام کتێبیان نەماوە”.
مانگی 11ی رابردوو کاتێک پرۆسەی سەرژمێری بەڕێوەدەچوو 964 چووە ماڵی لەتیف هەڵمەت و لە حاڵی پرسی، دەرکەوت تەندروستی زۆر باش نییە، ئەو چاوپێکەوتنە کە زۆر دەنگی دایەوە و دەستە دەستە دوای ئەوە خەڵک دەوون سەردانیان دەکرد.