''ئاگاتان لە مافی مرۆڤ بێت''
سودانی بڕیاریداوە چەک و پێداویستی باش بۆ پۆلیسی عێراق دابین بکات
964+
ژووری هەواڵ
محەمەد شیاع سودانی لە بەغدا یادی رۆژی پۆلیسی کردەوە، قەولیداوە کۆمەڵێک چەک و پێداویستی زۆر باش بۆ پۆلیس دابین بکات هەتا باشتر ئیشەکانیان بکەن.
ئەمڕۆ یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقی بوو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆو وەزیری بەرگری و یەک کۆمەڵ بەرپرسی گەورە گەورە بەشدارییان کرد لە یادی پۆلیسی عێراقی، سودانی وتارێکی بۆ خوێندنەوەو زۆر وەسف و سەنای پۆلیسی کرد، دواییش وتی کە بڕیاریداوە پاڵپشتی پۆلیس بکات بە چەک و کەرەستەی پێشکەوتوو بۆ ئەوەی باشتر ئیشەکانی خۆیان بکەن، بەڵام چەند جارێک باسی ئەوەی کرد کە پۆلیس نابێت کارێک بکەن مافی مرۆڤ پێشێل بکەن و وتی ”بەتایبەتی پۆلیسە لۆکاڵییەکان دەبێت زۆر ئاگایان لە مافی خەڵک بێت و بە رۆحی قانوون کاربکەن، چونکە ئەوان رۆژانە بەریەک کەوتنیان هەیە لەگەڵ خەڵک.
سودانی وتی کەسوکاری ئەو پۆلیسانە لەبیر ناکەین کە گیانیان بەخشوەو هەرچی باش بێت بۆیان دەکەین.
رۆژی 09.01.1922 دامەزراوەی پۆلیس لە عێراق دامەزراوە، ئیتر ئەو رۆژە کراوەتە رۆژی فەرمی بۆ یادکردنەوەی پۆلیس، ئەمڕۆ یادی 103هەمین بوو.