کەی دەست بە هاموشۆ دەکەنەوە؟

یەک مانگی رەبەقە هەولێر و دیمەشق لێکدابڕاون

964+

شۆڕش قادری

یەک مانگی رەبەقە هەولێر و دیمەشق لێکدابڕاون و دیاریش نییە کەی دەست بە هاموشۆ دەکەنەوە.

دوای رووخانی رژێمی سوریا و کۆتاییهاتنی فەرمانڕەوایی بنەماڵەی ئەسەد لە بەرەبەیانی 8.12.2024، هاوشێوەی وڵاتان، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش لەگەڵ فڕۆکەخانەی دیمەشق راگیران.

هەرچەندە دوێنێ سێشەممە 7.1.2025 فڕۆکەخانەی دیمەشق گەشتەکانی لەگەڵ بەشێک لە وڵاتانی جیهان دەستپێکردەوە، بەڵام هێشتا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی نەبووەتەوە و فڕۆکەکانیان بەرەو هەرێمی کوردستان نەهاتوون.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە 964ـی وت، “تا ئێستا گەشتەکانمان لەگەڵ فڕۆکەخانەی دیمەشق دەستیان پێنەکردووەتەوە و دیاریش نییە کەی دەستپێدەکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێش رووداوەکانی سوریا و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، رۆژانە گەشتێک لە نێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر و دیمەشق ئەنجام دەدرا.

گەشتەکانى نێوان هەولێر و دیمەشق راگیران

گەشتەکانى نێوان هەولێر و دیمەشق راگیران

گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و دیمەشق کەی دەستپێ...

گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و دیمەشق کەی دەستپێدەکەنەوە؟