باسم عەواد - وێنە سۆشیال میدیا
باسم ئەلعەوادی بووە وتەبێژی حکومەتی عێراقی
+964
بەغدا
دوای 100 رۆژ لە بوونی بو سەرۆک وەزیران، سوودانی ئەلعەوادی کردە وتەبێژ.
ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی شوبات، محەمەد شیاع سوودانی سەرەک وەزیرانی عێراق، باسم ئەلعەوادی وەک وتەبێژی حکومەتی عێراقی دەستنیشانکرد.
نووسینگەی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە تۆڕی964 کۆپییەکی بەدەستگەیشتووە، دەڵێ:
“لە پێناوی بەردەوام بوون و گەیاندنی زانیاری درووست بە رای گشتی و دابینکردنی زانیاری لەسەر ئەدای حکومەت، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، باسم ئەلعەوادی کردە وتەبێژی حکومەتی عێراق.