گۆشتفرۆشێکی جیاواز لە تەقتەق
گۆشتەكە بە برژاوی تام بكە و ئینجا بە خاوی بیكڕە
964+
گۆڤەند فەتاح – تەقتەق
ماوەى چەند ساڵێکە گۆشتفرۆشێکى گوندى سەرکەڵەکى لە قەزاى تەقتەق، بۆ ساغکردنەوەى گۆشتەکەى رێگایەکى جیاواز بەکاردەهێنێت و یاساکەشى ئەوەیە “بیخۆ ئینجا بیکڕە”.
دانەررەشیدى گۆشتفرۆش، لە بەردەمى دووکانەکەى نوسینێکى هەڵواسیوە و لەسەرى نووسیوە، “ئەگەر تواناى کڕینیت نییە، بەبێ بەرامبەر گۆشت ببە”، بەوەشەوە نەوەستاوە و جگە لە هەرزانکردنى نرخەکەى، رۆژانە هەموو بەیانییەک بەشێک لە گۆشتەکەى لە شیشێکى 130 سانتیمەترى دەدات و داوا لە کریارانى دەکات، تێستى بکەن و ئەگەر بە دڵیان بوو، ئینجا بیکڕن.
ئەو گۆشتفرۆشەى گوندى سەرکەڵەک، قسەى بۆ 964 کردو وتى، “چەندین ساڵە بەو رێگایە گۆشت دەفرۆشن و گۆشتەکەشى خۆماڵییە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح