لە بەعقوبە

بژمێرەکانی سەرژمێریی دیالە داوای دامەزراندن دەکەن

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

ئەمڕۆ سێشەممە لە کەشێکی باراناوی ژمارەیەک لە بژمێرەکانی سەرژمێری دیالە لە فلکەی فلاحە لە شاری بەعقوبە بەمەبەستی دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست خۆپیشاندانیان کرد.

عادل یوسف، نوێنەری بژمێرەکانی خانەقینە و بە 964ى وت، لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی دیالەوە دەرچووان هاتن بۆ خۆپیشاندانەکە و داواکاری سەرەکییان ئەوەیە، ئەو گرێبەستە دوو مانگییە بگۆڕدرێت بۆ هەمیشەیی و بەسەر وەزارەتە جیاوازەکان دابەش بکرێن، چونکە پێیان وایە ئەم چینە خزمەتی تەواوی عێراقی کردووە و نابێت پشتگوێ بخرێت.

عەممار ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری دیالە بە964ی وت، پشتگیریی داواکاریی خۆپیشاندەرانین و ناوی سەرجەم دەرچووان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە و سەرۆکایەتیی وەزیران بەرزکراوەتەوە و لەم کاتەدا هەر ئەوەندە بە ئاماری دیالە دەکرێت.

ئەمە دووەم خۆپیشاندانە، کە بژمێرەکانی دیالە لە ماوەی مانگێکدا دەیکەن بۆ هەمان مەبەست، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە سنووری بەعقوبە مەترسی کۆچی ناچاری هەیە

لە سنووری بەعقوبە مەترسی کۆچی ناچاری هەیە