دیمەنی تەواو بوونی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕی قەیسەری.وێنە.پارێزگای هەولێڕ
خاوەنەکانیان دەگەڕێنەوە ناویان
105 دوکانی بازاڕی قەیسەری هەولێر نۆژەنکردنەوەیان تەواو بوو
توانا نەقی
لە کۆی 227 دوکانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دوای سووتانی کاری نۆ ژەنکردنەوە بۆ 105 دانەیان تەواو بووە و ئەوانی دیکەشی لە قۆناغی کۆتاییدایە.
ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاگرەکەی مانگی 5ـی 2024، 227 دوکان و حەوت کۆگا سووتان ئێستا کاری نۆژەنکردنەوە بۆ 105 دوکانیان بە تەواوەتی تەواو بووە و خاوەنەکانیان دەگەڕێنەوە ناوی.
دەشڵێت، تێچووی نۆژەنکردنەوەی سەرجەم دوکانەکان پێنج ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.
کارکردن لە نۆژەنکردنەوەى دوکانەکانى تر و بازاڕەکەش لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە نزیکترین کاتدا بازاڕەکە بەتەواوەتى بە ڕووی هاوڵاتیان دەکرێتەوە و دوکاندار و کاسبکارانیش دەست بە کار و کەسابەتی خۆیان دەکەنەوە، پارێزگای هەولێر وا دەڵێت.
شەوی 5.5.2024 ئاگرێکی گەورە لە بەشێکی بازاڕی قەسەری هەولێر کەوتووە و بەهۆیەوە 227 دوکان و حەوت کۆگا سووتان.