وێنەیەك لە دیزاینی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە
هاتوچۆی بارهەڵگر بە سەنتەری شاردا قەدەغەیە
ئیتر رێگە نادرێت بارهەڵگرەکان لە کۆیەوە رەت ببن
964+
ژێوار خدر
ماوەی چەند مانگێکە بارهەڵگرەکان شەقامە لاوەکییەکان و کۆڵانەکانی سەنتەری قەزای کۆیە بەکاردەهێنن و قایمقامیەتیش بڕیاریداوە ئیتر رێگە نەدات بێنە ناو سەنتەری قەزاکە.
تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە 964ـی وت، لە بنەڕەتدا بارهەڵگر بەهیچ شێوەیەک بۆی نییە بەناو شاردا هاتوچۆ بکات، ئەم ماوەیە بەهۆی هەندێک گرفتەوە لە رێگە سەرەکییەکان، بارهەڵگرەکان رێگە لاوەکی و کۆڵانەکانی ناوشارییان بەکاردەهێنا بۆ گواستنەوەی بارەکانییان، بەهپی ئەوەی رێگەکە قەتبڕە، بەڵام ئیتر رێگە نادەین بێنەوە ناو قەزاکە و پێویستە لەو رێگایانەوە هاتوچۆ بکەن کە بۆیان دیاریکراوە.
وتیشی، ئێمە ئێستا تەواوی لە رێگاکانمان داخستووە و هەر بارهەڵگرێکیش بیەوێ ئەو رێگایانە بەکاربهێنێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر و پێبژاردنی بۆ دەکرێت.
روونیشیکردەوە، بارهەڵگرەکان دەتوانن ریگەی سەرەکی ئاشتی – تەقتەق بەکاربهێنن.