پێبژاردنیان بۆ کراوە
مۆلیدەی 10 ناوچەی دهۆک لەسەر پیسکردنی ژینگە سزادراون
+964
ژووری هەواڵ
بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی ژینگە و دەردانی دووکەڵ و گازی خراپ و پیسی شوێنەکانیان، خاوەنی مۆلیدەکانی نزیکەی 10 شوێن لە دهۆک سزادراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5.1.2025، هەکار هروری، سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا نزیکەی 10 شوێن بەهۆی دەردانی دووکەڵ و گازی خراپ و پیسی شوێنەکانیان سزادراون.
بڕی سزاکە لە بەهای ئەو ئەمپێرە کەمدەکرێتەوە کە لەو مانگەدا دیاریکراوە و پێبژاردنەکە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بەکاردەهێنرێت، هەکار هروری وای وت.
سزاکە لەم ناوچانەی دهۆک دەرکراوە: سیلاڤ لە ئامێدی، گوندی ئیسیان لە شێخان، کەمپی شێخان، ئەلقوش، کەلەکچی، قەسرۆک، چڕە، مهەت، دوو خاوەن مۆلیدە لە ناوەندی شێخان.
لە پارێزگای دهۆک زۆرترین بڕە پارە دانراوە بۆ بەکارهێنەرانی مۆلیدەی ئەهلیی، بە جۆرێک بۆ یەک ئەمپێر بڕی 19 هەزار دینار وەردەگیرێ و لە هەولێر کە کەمترینە بڕی 13 هەزار دینار وەردەگیرێ.
ئەم بڕانە، بۆ کرێی تێچووی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانە لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو2023