بە سێ زمان
وەزارەتی کار رێبەرییەک بۆ دایەنگەکان دەردەکات
964+
ژووری هەواڵ
بە مەبەستی رێکخستنی مامەڵەی دایەنگە حکومی و ناحکومییەکان لەگەڵ منداڵاندا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێبەرییەکی نوێ دەردەکات، بەڕێوەبەرایەتییەکی چاودێری گەشەپێدانیش دەڵێت، منداڵان بە پەروەردەیەکی هاوچەرخ و سەردەمیانە و بەچالاکی تایبەت بە تەمەنی خۆیان رادەهێنرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5.1.2025، هێمن محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە رێبەرییەکەدا کۆمەڵێ رێنمایی لەسەر بنەمای سیستەمێکی گونجاو گشتگیر دەرکراون و بەهەر سێ زمانی کوردی سۆرانی، کوردی بادینی، عەرەبی و ئینگلیزی رێنمایی دەدات.
رێبەرییەکە لە سێ بەند پێکهاتووە کە تیایدا کار و چالاکی دایەنگەکان رێکدەخات و زانیاری پێویست لەسەر دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان لە تەواوی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتییان دەدات.
“لهپێناو باشتر بهڕێوهچوونی پڕۆسەی پەروەردە و باشتر بەڕێوەچونی دامهزراوه كۆمهڵایهتییهكان و پابهندبوون به ژینگەیەکی دروست و پهیڕهویكردنی مامهڵهی گونجاو پیشهییانه، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئهم ڕێبهرهی سهبارهت به (منداڵانی دایەنگە) دهرچوواند”، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی وا دەڵێت.
ناوەڕۆکی ڕێبەرەکە ئەمانە لەخۆ دەگرێت.
– بەڵێننامە بۆ خاوەن دایەنگە ناحکومیەکان
– مەرجەکانی کردنەوەی دایەنگە
– رێکارەکانی وەرگرتن و دانانی منداڵان
– ماف و ئەرکەکانی دایک و منداڵان
– بادەکی منداڵ لە دایەنگە
– ئەو راپۆرتانەی رەوەنەی خێزان دەکرێت دەربارەی پڕۆگرامی رۆژانەی منداڵ
– چوارچێوەی پڕۆگرامی هونەری لەگەڵ منداڵ لە دایەنگە
– پوختەی پڕۆگرامی دایەنگە بەگوێرەی تەمەنی منداڵ لە تەمەنی دوو مانگی تا چوار ساڵی
لەم لینکانەی خوارەوەدا رێبەرە میدیاییەکە لەبەردەستە: