"جەنجاڵی کەم بووەتەوە و کارەکان باشتر رایی دەکرێن"

کارمەندانی هۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە گومرکی باشماخ چوونە بینا تازەکەیان

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بینا تازەکەی هۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە گومرگی باشماخ تەواو بوو، ئەوەش جەنجاڵی و قەرەباڵغی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەی کەم کردووەتەوە و ئاسانکاری باشی بۆ راپەڕاندنی کارەکان کردووە.

شاخەوان بەکر بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە 964ـی وت، “پێشتر کارمەندانی هۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە بینای بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دادەنیشتن و رۆژانە بەهۆی سەردانی خەڵکێکی زۆر، قەرەباڵغی دروست دەبوو”.

“ئێستا جێگاکەیان نزیکترە لە مەیدانی هاتنەناوەوەی ئۆتۆمبێل و ئاسانکاری بۆ هەردوولا کراوە و لەوێوە کارەکان باشتر رایی دەکرێن”، شاخەوان بەکر وای وت.

ئەوەشی خستەروو کە، جگە لە هۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبێل، بەشی گەنجینە و بەشی پشکنینی گشتیش بینایان بۆ کراوە و رەنگە لە هەفتەی داهاتوودا بەشی پشکنینی گشتی بچنە ناو بینا نوێیەکەیان، بەڵام بینای بەشی گەنجینە نزیکەی %60ـی کارەکانی تەواو بووە و پێدەچێت بەهۆی وەرزی سەرماوە کەمێک کارکردن تیایدا دوابکەوێت.

شاخەوان بەکر ئاماژەی بەوەشکرد، بەتەواو بوونی ئەو بینا نوێیانە ئیتر کێشەی شوێنیان نامێنێت، جیاکردنەوەی بەشەکانیش کارئاسانییە بۆ خەڵک و جەنجاڵی لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ چارەسەر دەکات.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ هەواڵی ئاژانسێکی ئێرانی

بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ هەواڵی ئاژانسێکی ئێرانی "بە ناڕاست" وەسفدەکات

گومرگی باشماخ: دەتوانن بە هەموو جۆرە سەیارەیەک بچنە ئێ...

گومرگی باشماخ: دەتوانن بە هەموو جۆرە سەیارەیەک بچنە ئێران