"دەبێت تا سێ ساڵی تر تەواو ببێت"
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دووسایدی بەردەڕەش – کەڵەک دەستیپێکرد
964+
شۆڕش قادری
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دووسایدی بەردەڕەش – کەڵەک دەستیپێکرد و دەبێت تا سێ ساڵی دیکە تەواو ببێت.
رێدیر سلێمان جێگری بەڕێوەبەری رێگاوبانی دهۆک بە 964ـی وت، “پڕۆژەی بەدووسایدکردنی رێگای نێوان بەردەڕەش – کەڵەک بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت کە قۆناغی دیزاینکردنی تەواو بووە و قۆناغی جێبەجێکردنەکەشی ماوەیەکە دەستیپێکردووە”.
“درێژی رێگاکە 30 کیلۆمەترە و بە گوژمەی زیاتر لە 98 ملیار دینار دەکرێت بە دووساید”، رێدیر سلێمان وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە هەزار و 260 رۆژە و دەبێ تا سێ ساڵی دیکە تەواو بکرێت.
+4