ئامارى هه‌شت رۆژ
بانكی خوێنى هه‌ولێر رۆژانه لانیكه‌م 230 یه‌كه‌ى خوێنی وه‌رگرتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن له هەولێر ده‌ڵێت، بۆ رۆژانی پشووی سەری ساڵ توانیویانه رۆژنه لاینكه‌م 230 یه‌كه‌ى خوێن له خوێنبه‌خشان وه‌ربگرن و زیاتر له دوو هه‌زار یه‌كه‌ى خوێنیش بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى حكومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت دابین بكه‌ن.
بانكى خوێن ئامارى هه‌ش رۆژى كار و چالاكییه‌كانى له رۆژانى پشوو بڵاوكردووه كه لە رۆژی چوارشەممە 25.12.2024 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 2.1.2025 ـه.
بڕی خوێنی وەرگیراو له خوێنبه‌خشان بریتى بووه له هه‌زار و 897 یەکەی خوێن.
بڕی خوێن و پێکهاتەی دابین‌کراو بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان له رۆژانى پشووى سه‌رى ساڵدا بریتی بووه له دوو هه‌ازر 101 یه‌كه‌ى خوێن.
ئه‌و یه‌كه خوێنانه‌ى بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی (حكومه‌ت) دابین كردووه بریتی بووه له 924 یه‌كه و ئه‌وه‌شی كه بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت دابین كردووه هه‌زار و 86 یه‌كه‌ى خوێن بووه.