"ئەو پیاوەى لە هیچ کوێ نەدەبینرا و لە هەموو شوێنێک بوونى هەبوو"

پێنج ساڵ بەسەر کوژرانى ژەنەڕاڵى تارمایدا تێپەڕى

964+

وریا فەتاح

پێش کۆتایى هاتنى ماوەى سەرۆکایەتییەکەى، دواجار ترەمپ بڕیارە قورسەکەى داو لە 3.1.2020، قاسم سولێمانى فەرماندەى سوپاى قودسى سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێران، بە فەرمانى ترەمپ، لە بەرەبەیانییەکى تاریک و لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغداد کرایە ئامانج و لەگەڵ یاوەرانى کوژران.

ژەنەڕاڵى تارمایى، ئەو پیاوەى لە هیچ کوێ نابینرێت و لە هەموو جێگایەکە، هێمن و لەسەرخۆ، پیشەگەر و لێزان، شەیتان سیفەت و قاڵبووەوە، بەم شێوەیە لە لایەن نەیارەکانییەوە وەسف قاسم سولێمانى دەکراوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 3.1.2020، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە رێگای فڕۆکەخانەی بەغدا هەریەکە لە قاسم سولێمانى و ئەبو مەهدی موهەندیس، کوژران، ئەمە ئەو هەواڵەبوو کە بەرەبەیانى ئەو رۆژە پنتاگۆن رایگەیاند.

سولەیمانی فەرماندەیەكی باڵا و جەنەڕاڵێكی باوەڕپێكراوی ئایەتوڵا خامنەئی ڕێبەرى کۆماری ئیسلامی ئێران و جێبەجێكاری پلانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بو لە دەرەوەى وڵاتەکەى و یەكێك بو لە متمانەپێكراوترین كەسایەتی سەربازی و سیاسی ئێران.

دەوترێت، رایەڵەى پەیوەندى تاران لەگەڵ بەغدا و دیمەشق و بەیروت و سەنعا، لە ساڵانى رابردوو لەلایەن سولێمانییەوە ئەنجامدراوە و بەردەوام لە گەشتى ئەو شوێنانە بووە و سەرپەرشتنى ئەو ویست و خواستە سیاسییەى کردووە کە ئێران لە ناوچەکە ئیشى بۆى کردووە، هەر بۆیە بە کوژرانى رایەڵەى نێوان تاران لەگەڵ پایتەختەکانى ناوچەکە توشى پچڕان یان لاوازى بووە.

ئەسەد و سولەیمانى

هەرچەندە لە 2011 رژێمى ئەسەد لە سوریا رووبەڕووى قورسترین ئاڵنگارى بووەوە، رژێمەکانى ناوچەکە یەک بە دواى یەک وەک پولى دۆمینە دەکەوتن، بەڵام کاتێک ئاگرەکە گەیشتە سوریا، رژێمى پێشوو بەرگەى گرت و نەڕووخا، ریاز فەرید حەجابی سەرۆک وەزیرانی پێشوى سوریا دەڵێت: سولەیمانی یارمەتیدەرێکی باشی سوریا بوە، هەوڵی کاریگەری داوە بۆ هێشتنەوەی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات لە کاتی شەڕی ناوخۆیی سوریا و بەتایبەتی روبەڕوبونەوەی داعش و گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

هەر بۆیە لە دواى کوژرانى ئەو فەرماندەیە، ئەسەد و رژێمەکەى وەک ئاگرى پوش بە خێرایى سوتا و هەر فریاى ئەوە کەوت وڵات جێبهێڵێت و حکومى ئەو پیاوە لە سوریا کۆتایى هات و ئێرانیش نەیتوانى چیتر پارێزگارى لە مانەوەى ئەسەد بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران قاسم سولەیمانی بە شایەنی خەڵاتی ن...

وەزیری دەرەوەی ئێران قاسم سولەیمانی بە شایەنی خەڵاتی نۆبڵ دەزانێت