"خاوەن پێداویستی تایبەت بووە"

دوو رۆژە دیار نەبووە.. پۆلیسی کەرکوک: پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیدا مردووە

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

پیاوێکی تەمەن 54 ساڵ، کە پۆلیس دەڵێ، خاوەن پێداویستی تایبەت بووە، دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی دوو رۆژ، ئەمڕۆ هەینی 3.1.2024 تەرمەکەی لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی ئیمام قاسم دۆزرایەوە.

سۆراغی سەرەتایی دەری نەخستووە بە تاوانێک پیاوەکە گیانی لەدەستدابێ، بەڵام بۆ سۆراغی کۆتایی بۆ پزیکشی داد تەرمەکەیان گواستووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 3.1.2025، سەرچاوەیەکی بەرپرس بە مەرجی ناونەهێنان قسەی بۆ 964 کرد و وتی، هاوڵاتییەک خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و ناوی (د، ج، ئ) لە دایکبووی ساڵی 1971، و لەناو خانوویەکدا بەتەنیا ژیاوە.

ماڵی پیاوەکە لە گەڕەکی ئیمام قاسمە، دوای ئەوەی سۆراغی نامینێت بۆ دوو رۆژ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسوکارەکەی سەردانی ماڵەکەی دەکەن و دەبینن گیانی لە دەستداوە.

سەرچاوەکەی پۆلیس، ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی هیچ دەرئەنجامێکی تاوانکاری دەرنەچووە و پێناچێت بەهۆی تاوانێکەوە بوبێت، بەڵام ئێمە تەرمەکەمان بە مەبەستی توێکاری و لێکۆڵینەوەی زیاتر، رەوانەی هۆبەی پزیشکی دادیی کەرکوک کردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

داواكراوێک لە سنووری کەرکوک دەستگیر کرا

داواكراوێک لە سنووری کەرکوک دەستگیر کرا

مۆلیدەی سەرجەم گەڕەکەکانی کەرکوک کوژێندرانەوە

مۆلیدەی سەرجەم گەڕەکەکانی کەرکوک کوژێندرانەوە