هەرێمی کوردستان-یان جێهێشتووە

لەوەتەی ئەسەد رووخاوە 948 پەنابەر لە باشوورەوە چوونەتەوە رۆژئاوا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە دەروازەی سێمێلکا – پێشابوری باشوور و رۆژئاوای کوردستان، 948 پەنابەر لە هەرێمی کوردستانەوە، گەڕاونەتەوە ژێردەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر.

ئەو پەنابەرانە لەلایەن ئاژانسی UNHCRی پەیوەست بە کۆچ و کۆچبەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان داتا کراوە.

UNHCR لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوەکردووە، لە 8.12.2024 وە، زیاتر لە 115 هەزار پەنابەر کە هەڵگری رەگەزنامەی سوریا بوون، گەڕاونەتەوە وڵاتەکە، لەو رێژەیە تەنیا لە 8.12.2024 بۆ 2..1.2025، لە هەرێمی کوردستانەوە 948 کەس گەڕاونەتەوە سوریا.

ئەوانەی گەڕاونەتەوە، زۆرینەیان لە وڵاتانی تورکیا و ئوردن بوون، تەنیا لە تورکیا و لە سێ هەفتەدا، 35 هەزار و 113 پەنابەر چونەتەوە وڵاتەکەیان.

لە 8.12.2024 وە، زیاتر لە 22 هەزار پەنابەر لە ئوردنەوە گەڕاونەتەوە کە سێ هەزار و 100یان لای ئاژانسەکەیان ناویان تۆمارە، بە قسەی بەرپرسانی ئوردن بێت، زۆرینەیان ژن یان منداڵ بوون.

راگرتنی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیی سوری نیگەرانی کوردانی ...

راگرتنی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیی سوری نیگەرانی کوردانی رۆژئاوای لێکەوتووەتەوە

رێکخراوەکانی هەولێر داواى کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ پەنابەر...

رێکخراوەکانی هەولێر داواى کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ پەنابەرانی رۆژئاوا دەکەن