وشکەسەرمایە و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

ئەم دوو رۆژەش بەتەمای باران و بەفر مەبن

964+

شۆڕش قادری

14 رۆژ لە وەرزی زستانیش تێپەڕی، هێشتا بەفر و بارانێکی دڵخۆشکەرمان نەبینیوە، بۆ ئەم دوو رۆژەش بەتەمای مەبن، تەنیا وشکەسەرمایە و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی 3.1.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سبەی شەممەش، ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا لە چەند ناوچەیەک، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی

دهۆک: 14 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی

سۆران: 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵ دەبارێت

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵ دەبارێت

کەشناسی سلێمانی: تیشکی سەرو وەنەوشەیی بۆ پێست و چاو زیا...

کەشناسی سلێمانی: تیشکی سەرو وەنەوشەیی بۆ پێست و چاو زیانی هەیە

کەشناسی: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە